نوچە: ئاژانسەکان
ئه‌مریكا مۆڵه‌تی كڕینی كاره‌بای ئێرانی بۆ عیراق درێژكرده‌وه، درێژكردنه‌وه‌كه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به پێكهێنانی “حكومه‌تێكی قبوڵكراو” له عیراق.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، واشنتۆن ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه مۆڵه‌تی بۆ عیراق درێژكردوه‌ته‌وه تاوه‌كو كاره‌با له ئێران بكڕێت، تازه‌كردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندیداره به پێكهێنانی “حكومه‌تێكی قبوڵكراو” له عیراق.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م ماوه‌یه‌ی داوه به عیراق بۆئه‌وه‌ی كاتی پێبدات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی قبوڵكراو.
پێشتر واشنتن چه‌ند جارێك پێدانی مۆڵه‌تی به عیراق بۆ كڕینی كاره‌با له ئێران درێژكردووه‌ته‌وه، كه 90 رۆژ یان 120 رۆژ بوون، به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌نها یه‌ك مانگی بۆ درێژكردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، رێگه به وڵاتان و كۆمپانیاكان نادرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران‌دا بكه‌ن، به‌ڵام واشنتۆن عیراقی له‌و سزایه بوردوه و رێگه‌ی پێداوه بۆ ده‌ستخستنی كاره‌با پشت به ئێران ببه‌ستێت.
لە بەیانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە، ئامانج لە درێژ کردنەوەی ئەم مۆلەتە بۆ عێراق، دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکی عێراقە.
بەغدا دەبی بیر لە بەدیلێک بۆ دابینکردنی گاز و کارەبا بکاتەوە، بە پێچەوانەوە شمولی ئەو گەمارۆیانە دەکات، کە بە سەر ئێران‌دا سەپاوە.