نوچە
ئەو تۆمەتبارەی رۆژی یەکشەممە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تەقەی لە پۆلیسێکی قەزای کۆیە کرد دەستگیرکرا و ئێستا لە بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە دەستبەسەرکراوە.
دوێنێ (یەکشەممە ٢٦-٤-٢٠٢٠) هێزێکی پۆلیس چوونەتە بەردەم ماڵی تۆمەتبارێک، کە بە تۆمەتی دزی، لەلایەن دادگاوە داواکرابوو، تۆمەتبارەکە تەقەی لە هێزەکەی پۆلیس کرد، بەو هۆیەوە پۆلیسێک بەناوی (کامەران لوقمان) گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو (یەکشەممە 27-4-2020) ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پۆلیسەکەی بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی کۆیە کرد و کوشتی دەستگیرکرا”.