نوچە
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ (یەکشەممە ٢٦-٤-٢٠٢٠) شاندی دانوستانکاری حکومەت و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٧-٤-٢٠٢٠)، پێشنیوەڕۆ سەرۆک فراکسیۆنییە کوردستانییەکان و شاندی دانوستانکاری حکومەت لەگەڵ بەغدا کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش لە بینای ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
هەروەها کۆبوونەوەکە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر دوایەمین کۆبوونەوەی شاندی حکوومەت لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایەمین دەرەنجامی گفتگۆکان و لێکتێگەیشتنەکان دەخرێتە بەردەم فراکسیۆنەکان و هاوکات پێشنیاز و تێبینیی خۆیان لەسەر لێکتێگەیشتنەکان دەخەنە ڕوو”.