ئەڵمانیا: ئێران ناچارە رێککەوتنی نوێ واژۆ بکات

0

نوچە: رۆژنامەی ڤۆڵت

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئێران دەبێ بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی ملکەچ بێت.

نۆبێرت ڕونین، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی ڤۆڵتی ئەم وڵاتەی گوتووە: رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە ئامانجی رێگرتن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی واژۆ کرا، بەڵام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە، ئێران هەوڵەکانی بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی چڕکردۆتەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەڵمانیا، پێویستە لەم هەلومەرجەدا ڕێککەوتنێکی بەربڵاوتر و هەمەلایەنە تر لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت، تاکوو رێگای ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەربەست بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com