وەزارەتی ئەوقاف: بڕیاری کردنەوەی مزگەوت لەدەست ئێمە نییە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر بڕیارێک لە هەر پارێزگایەکی هەرێم بدرێت، پێویستە بە ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیران بێت. دەشڵێت ”وەزارەتی ئەوقافیش ناتوانێت بڕیاری ردنەوەی مزگەوت بدات”.   

دوای ئەوەی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانیان کرد لە مانگی ڕەمەزاندا، بەڕێوبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر تا ٢-٥-٢٠٢٠ حکومەتی هەرێم بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان نەدات، ئەوان خۆیان بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدن.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، ڕایگەیاند: بڕیاری کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان، تەنها لەدەستی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەوان بڕیار دەدەن کەی بکرێتەوە، وەزارەتی ئەوقافیش ناتوانێت ئەو بڕیارە بدات”.   

لە ئەگەری کردنەوەی مزگەوتەکانی پارێزگای سلێمانی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، گوتی “تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نەدراوە بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان و شوێنە ئاینییەکان، هەر بڕیارێکیش لە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بدرێت، پێویستە بە ئاگاداری ئەنجوومەنی وەزیران بێت”.                                                                         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com