نوچە-السومریە
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بارەی ئەگەرەکانی بەردەم سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداو بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە لە پەرلەمان لێدوانێک دەدات.
سعد المطلبی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوایین هەڵوێستی ئەو رەوتە لە بارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێکهاتەی کابینەکەی مستەفا کازمی دەخاتەڕوو.
سعد المطلبی لەم بارەوە دەڵێت، دەرفەتەکانی بەردەم کازمی بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران گەلێک لاوازە.
لە بارەی لاواز بوونی چانسی کازمی و هۆکارەکان، سعد المطلبی دەڵێت، لیستی ئەندامانی کابینەی کازمی لە کەسانی شارەزا و لێهاتوو پێکهاتووە، هەر بۆیە چانسی وەرگرتنی دەنگی متمانە لە پەرلەمان بۆ کابینەکەی لاوازە.