دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشانکران

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و لەبارەی ئەو دوو توشبووە دەڵێت، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 46 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی کەسنەزانە و ئەوەی دیکەش پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

هەر ئەمڕۆش لە پارێزگای دهۆک، توشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکرا. وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، کە بەرکەوتەی لەگەڵ توشبوویەکی پێشوو هەبووە.

بە تۆمارکردنی ئەم دوو تووشبووەی کۆرۆنا لە هەولێر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 347 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیە 320 کەس چاکبووەتەوە و چوار کەیسش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
26 نیسان ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com