ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە سێ ملیۆن کەس نزیک بۆتەوە

0

نوچە

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سێ ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە و هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان بەم ڤایرۆسە لەسەر ئاستی جیهان 200 هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تاوەکو کاتژمێر 8-ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٦-٤-٢٠٢٠ )، لەسەر ئاستی جیهاندا دوو ملیۆن و 921 هەزار و 439 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هاوکات لە کۆی ژمارەی توشبووان، تائێستا 203 هەزار و 829 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 836 هەزار و 978 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ڤایرۆسەکە لە زیاتر لە 200 وڵات و هەرێم لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، زۆرترین ژمارەی توشبووان لە ئەمریکا تۆمارکراون، کە تائێستا نزیکەی 960 هەزار و 900 کەس لەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com