ئەو كەسەی پیاوەکەی شارباژێڕی توشی كۆرۆنا كرد دۆزرایەوە

0

نوچە

بەڕێوەبەری تەندروستی چوارتا رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی پیاوە بەتەمەنەكەی توشی كۆرۆنا كرد دۆزرایەوە و بەشێك لە بەركەوتووانی گوندەگەش كەرەنتین كران.

ئاوات مەحمود بابەكر، بەڕێوەبەری تەندروستی چوارتا لە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاند: دوای ئەوەی توشبوویەكی تازەی كۆرۆنا لە گوندی وڵیاوای شارباژێڕ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێیمانیە وە راگەیەنرا، رۆژی شەممە 25-4-2020 دەستبەجێ بڕیاری كەرەنتینەكرنی بەشێك لە بەركەوتوانی گوندەكەمان دا.

بەڕێوەبەری تەندروستی چوارتا ئاماژەی بەوەشكردووە، لە لایەن تیمی خۆپاراستنی سلێمانیەوە پشكنین بۆ 11 بەركەوتەی گوندەكە وەرگیراوە و رشاندن بو تە واوی گوندەكە و دەورووبەری بە ماددەی verkon s کرا.

هەروەها دەشڵێت، دواجار ئەو كەسە ش دوزرایەوە، كە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە و بۆتە هۆكاری بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسەكە و توشبوونی كەسێك.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com