قوباد تاڵەبانی پەیوەندی بە پۆلیسەکەی هاتوچۆ دەكات

0

نوچە

دوای ئەوەی شۆفێرێكی سەرپێچیكار هێرشی كردە سەر پۆلیسێكی هاتوچۆ لە گەرمیان، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیوەندی بەو پۆلیسەوە کرد.

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دڵنیابوومەوە لە تەندروستی كاك قانع، كە پۆلیسی هاتوچۆیە و لەكاتی بەجێهێنانی ئەركدا لە كەلار، كەسێك بە ئۆتۆمبیل خۆی پێداكێشاوە. 
راشیگەیاندووە، دڵنیام كردەوە لەوەی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ تۆمەتبار دەكرێت و هیچ چاوپۆشییەك بۆ ئەم جۆرە رەفتارانە نییە.

بەپێی زانیاریەكان رۆژی شەممە (٢٥-٤-٢٠٢٠) دوای ئەوەی شۆفێرێك لە كەلار بە ئاراستەی پێچەوانەی شەقام ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕیبوو، لەلایەن پۆلیسێكی هاتوچۆوە داوای مۆڵەتی لێكرابوو، بەڵام شۆفێرێكە بۆ مەودای نزیكەی ١٠٠ مەتر ئەو كارمەندەی هاتوچۆی بەدوای ئۆتۆمبێلەكەیدا راكێشابوو، بەو هۆیەوە بریندارببوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com