لە شارباژێر گوندێک کەرەنتین کرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

قایمقامی شارباژێر ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی تۆمارکردنی حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە گوندێکی سنووریی ١١ کەس، کە خێزان و بەرکەوتەی تووشبووەکەن کەرەنتین کران.      

رۆژی هەینی ٢٤-٤-٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ”پیاوێكی تەمەن ٨٠ ساڵ لە سنووری قەزای شارباژێڕی سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە”.                 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێڕ، لەو بارەیەوە راگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک توشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند: دەرکەوت یەکێک لە توشبووەکان كەسێكی دانیشتووی گوندی (وەڵیاوا)ی سەربە ناحیەی زەلانی قەزای شارباژێرە، كە پیاوێكی تەمەن ٨٠ ساڵانە، دوای ئەوەش دەستیان بە بەدواداچوون كردووە هەر شەوی ڕابردوو تیمێکی هێزە ئەمنییەکانی شارباژێڕ ڕەوانەی گوندەکە کراوە و داوا لە خەڵکی گوندەکەش کراوە، کە لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە، تاکو تیمەکانی تەندروستی دەچنە گوندەکە.  

قایمقامی شارباژێر گوتیشی “ئەمڕۆ شەممە ٢٥-٤-٢٠٢٠، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و تیمێکی تەندروستی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای سلێمانی سەردانی گوندەكەمان كردووە، دوای رشاندنی کوندەگەش بەدەرمان، لەسەر داوای تیمەکانی تەندروستی ١١ كەس، كە خێزان ‌و بەركەوتەی ڕاستەوخۆی نەخۆشەكە بوون هەر لە گوندەكەدا خرانە كەرەنتینەوە”.  

شاهۆ عوسمان جەختیشیکردەوە “تیمەکانی تەندروستی نموونەیان لەو ١١ کەسە وەرگرتووە، کە کەرەنتینکراون، پشكنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەموویان كراوە و چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینەكانیانین”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com