نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی شاندی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێم و بەغدا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە.
له چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و پرسی موچە و پرسی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکومەت، رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ (یەكشەممە ٢٦-٤-٢٠٢٠) دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا، كە لە چەند رۆژی رابردوو سەردانی بەغدایان كردبوو، كۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، گوتی “شاندی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێم و بەغدا، ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بەغدا بۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان باس دەکەن و هەموو ئەو پرسانەش، کە لە بەغدا گفتوگۆیان لەسەری کردووە شیدەکەنەوە”.