نوچە: الفرات
هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ شەممە ٢٥-ی ئەپریل ڕایگەیاند: لایەنە سیاسییەکانی شیعە دژ بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق بۆ قبووڵكردنی کاندیداکانی کورد و سوننە لە کابینەی نوێێ حکومەت دەوەستنەوە.
محمد الغبان، سەرۆکی فتراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات، دەڵێت: یەکێک لە فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان پێداگری لە سەر دەست ئاوەڵایی کازمی کردۆتەوە، بەڵام فراکسیۆنەکانی شیعە لەگەڵ ئەوە نین، کە کازمی دەسەڵاتی تەواوی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی هەبێت.
الغبان دەشڵێت، کازمی ڕەزامەندی لە سەر ناوی کاندیدەکانی کورد و سوننە بۆ ئەندام بوونیان لە کابینەی حکومەتەکەی دەربڕیوە، ئەمەش لای فراکسیۆنی فەتح رەتدەکرێتەوە.