نوچە-المعلومە
پێگەی هەواڵی المعلومە، وردەکاری رێککەوتنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداو لەگەڵ لایەنە شیعەکان ئاشکرا دەکات.
بە گوێڕەی زانیارییەکانی پێگەی المعلومە، مستەفا کازمی، رەزامەندی لە سەر داواکاری شیعەکان بۆ گۆڕینی ژمارەیەک لە ناوی کاندیدەکان دەربڕیوە.
نجمان الرکابی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەم بارەوە دەڵێت: کازمی دوای ئەوەی لەگەڵ ناڕەزایی لایەنە شیعەکان بەرەوڕوو بووەوە، بە ڕێککەوتن لەگەڵیان ئامادە بووە ناوی هەندێک لە کاندیدەکان بگۆڕێت، کە سەرەکیترینیان وەزارەتەکانی دەرەوە و لاوان بووە.
بە گوتەی الرکابی، چاوەڕوان دەکرێت، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، ناوی ١٥ کەس لە کاندیدەکان پەسەند بکرێت و دەنگی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پێ بدرێت.