نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان دڵنیایی ده‌دات، ئه‌و توشبووه‌ی كۆرۆنا، كه دوێنێ له ناحیه‌ی رزگاری راگه‌یه‌ندرا، تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بووه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندكاره و گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگەیاند: ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له سنووری گه‌رمیان توشی كۆرۆنا بووه و دانیشتوی شارۆچكه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لاره، خوێندكاری خوێندنی باڵایه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له چوارچێوه‌ی ئه‌و شانده خوێندكارانه بووه، كه حكومه‌تی عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه له جیهان له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه گه‌ڕاندونیه‌تیه‌وه.
ته‌ندروستی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ گه‌رمیان، له خاڵی پشكنینی سنوری قه‌زای كفری پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ كراوه، پاشان راسته‌وخۆ نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كفری و له‌وێ له هۆڵی تایبه‌ت خه‌وێندراوه و تێكه‌ڵ به هاوڵاتیان نه‌بووه.
ته‌ندروستی گه‌رمیان دوپاتیشی كردووه‌ته‌وه، پاش وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین له‌و خوێندكاره، ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بوو، بۆیه به ئه‌مبوڵانسی تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بۆ كۆرۆنا گواستراوه‌ته‌وه و له‌وێ پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت و ده‌خرێته ژێر چاره‌سه‌ر و چاودێریی وردی پزیشكیه‌وه.
ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاشكراشیكردووه “له كۆی هه‌زار و 872 نمونه‌ی پشكنین، كه تائێستا له هاوڵاتیانی سنوری گه‌رمیان وه‌رگیراوه، هیچ ئه‌نجامێكیان پۆزه‌تیڤ نه‌بووه و توشی كۆرۆنا نه‌بوون، هاوكات پشكنینه‌كانیشمان بۆ دڵنیایی زیاتر له‌و رووه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن”.