نوچە
پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و خوێندكارانی هه‌رێم له وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامە و 133 خوێندكاری دیکە گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و كه‌ره‌نتینكران.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێی کوردستان، 133 خوێندكاری دیكه، كه به‌هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانه‌وه له ئه‌رمینیا گیریان خواردبوو، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێم، ئه‌وه‌ش دووه‌م كۆمه‌ڵی گه‌ڕاوه‌ی خوێندكاران بووه.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌هۆی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌رمانگه‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدراڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.