نوچە: الفرات
سەرچاوەیەک سیاسی ئاگادار لە دۆخی عێراق دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی راسپێرداو چانسی سەرکەوتنی بۆ بەدەستهێنانی دەنگی متمانەی پەرلەمان تا دێ زۆرتر دەبێت.
سەرچاوەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بیت، ئەمڕۆ هەینی ٢٤-ی ئاپریل، بە پێگەی فوراتی گوتووە، کە مستەفا کازمی، چانسی سەرکەوتنی لە پەرلەمان و مسۆگەرکردنی دەنگی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران زۆرە.
لە بارەی ناوی کاندیدەکانی کازمی بۆ وەزارەتەکان، سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، بەشێک لە ناوەکان ڕاستن، بەڵام پێدەچێت کازمی گۆرانکاری لە لیستی کابینەکەی ئەنجام بدات.
لەبارەی هەوڵەکانی کازمی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومت، سەرچاوەکە بە فوراتی گوتووە، کە لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لە کێشمەکێشدان، تاکوو کاندیدا دڵخوازەکانی خۆیان لە کابینەکە جێ بکەنەوە. لەم ڕووەشەوە کازمی لەگەڵ گرفت بەرەوڕوویە.