نوچە: هەواڵنێریی فەرەنسا
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، چین بە شاردنەوەی راستییەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبار دەکات و جەختیش دەکاتەوە، کە ئەم وڵاتە لە مانگی نۆڤەمبەرەوە ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بووە.
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، چین ڕاستییەکان بۆ جیهان ئاشکرا ناکات و لەم بارەوە نابەپرسیارانە جوڵاوەتەوە.
چین ئەم بانگەشەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهانی رەتکردۆتەوە.