زانیاری نوێ لەبارەی ئەندامانی کابینە

0

نوچە: المعلومە

فازڵ فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، بە سەرۆکایەتی هادی عامری، لەبارەی لیستی ئەندامانی کابینەی مستەفا کازمی ڕوونکردنەوە دەدات.

بە گوتەی فەتلاوی، ئەو لیستانەی، کە وەک ئەندامانی کابینەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بڵاو بۆتەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و تاکوو ئێستا ڕێککەوتن لە سەر ئەندامانی کابینە نەکراوە.

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح بە ئاژانسی هەواڵی المعلومەی گوتووە، کازمی ئێستاش لەگەڵ لایەنەکان لە ڕاوێژ و گفتوگۆ دایە و تاکوو ئێستا لیستی کۆتایی ئەندامانی کابینەکەی ساغ نەکراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com