نوچە
رۆژی پێنجشەممە ٢٣-٤-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد.
لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، كە له رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “تویته‌ر” بڵاوی كردووەتەوە، هاتووە “به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ببێته مایه‌ی پته‌وتركردنی ته‌بایی، پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی، خۆشه‌ویستی و گیانی هاوكاری و زاڵبوون به‌سه‌ر گشت ئه‌و كۆسپانه‌ی دێنه به‌رده‌م وڵاته‌كه‌مان. خوای مه‌زن كوردستان بپارێزێت”.
جێی باسە سبەی هەینی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە.