ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌

0

نوچە

بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بڕیاری داخستنی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانی تر، هەریەک لە وەزیرانی تەندروستی و ئەوقاف و سەرۆک و جێگری سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەولێر کۆبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بە داخستنی شوێنە ئاینییەکان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دڵنیا کردەوە کە هیچ ڕێککارێک یەکجارەکی نییە و گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی پێویستی بە کاتە، گوتیشی: “قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو ١ی ٥ درێژکراوەتەوە و دواتر ڕەوشەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لە ڕووی زانستییەوە”.

ڕوونیشیکردەوە، کە تاکو ئێستا نەخۆش و تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماون و خەڵکانێک لە دابڕگە پزیشکییەکان ماون و بەرکەوتەی دیکەش لە ناو خەڵک هەیە و پڕۆسەی ڕووپێویکردنیش بەردەوامە، ڕاشیگەیاند: “لە چەند ڕۆژی رابردوو کە حاڵەتی تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە مانای ئەوە نییە کە ڤایرۆسەکە بە یەکجارەکی کۆتایی هاتووە”

لای خۆیەوە د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: “هەموومان خوازیاربووین کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە بەڵام بە هۆی بارودۆخی تەندروستییەوە پێویست بووە کە درێژە بە بڕیاری داخستنی دەرگای مزگەوتەکان بدرێ”.

جەختیشیکردەوە کە”بڕیار داخستنی دەرگای مزگەوتەکان بە هۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ مەبەستێکی دیکەی لە پشتەوە نییە بۆ ئەوەی لە پێگەی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوت کەم بکرێتەوە”.

هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بابەتی داخستنی دەرگای مزگەتەکان نە سیاسی و لە کارگێڕیی و نە ئایینییە بەڵکو بڕیارێکی تەواو تەندروستییە و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com