سەدر رێنوێنی دەدات

0

نوچە: بغداد الیوم

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر و کەسایەتی دیاری شیعەکانی عێراق، لە بارەی ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان و دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە هۆشداری دەدات.

سەدر لە تویتێکدا بە ناونیشانی ”ئایا کەسێک هەیە پەند وەربگرێت؟” نووسیویەتی: ئەزموون و وانەکان زۆرن، بەڵام کەمتر کەسێک هەیە، کە پەندیان لێ وەربگرێت.

بە گوێرەی تویتێکی سەرۆکی رەوتی سەدر، سەرباری ئەوەی، کە کۆرۆنا هەموو جیهان و بە تایبەتی عێراقی گرتۆتەوە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی، کە لەم پەتایە پەندیان وەرگرتبێت و سەرنجی بدەن، زۆر کەمن.

سەدر ئاماژەی بە چەند خاڵێک کردووە، لەوانە، ئاژاوە و بەریەککەوتنە تایفییەکان. ململانێ سیاسییەکان، توندوتیژی بنەماڵەیی، شایی و هەڵپەڕکێی دوای ڕزگار بوونیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەی نایاسایی لە سەردەمی کۆرۆنا، گاڵتەکردن و پشتگوێ خستنی مەترسییەکانی ئەم پەتایە، ناکارامە بوونی دەوڵەت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و … هتد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com