نوچە: المعلومە
کاطع الرکابی، ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمریکا رێگرە لە بەردەم دانانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ سوپای ئەم وڵاتە.
کاطع الرکابی دەشڵێت، ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠١٤-وە ڕێگرییان لە دانانی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی بۆ عیراق کردووە، لە کاتێکدا بەغدا هەوڵی داوە بە هاوکاری روسیا ئەم سیستمە بۆ عیراق دابین بکرێت.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی بەرگری، ئامادەبوونی سەربازی وڵاتانی بیانی لە سەر خاکی عێراق، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە، چ بگات بە جێگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت لەم وڵاتە.