زاڵمای خه‌لیلزاد: خۆتان ئاماده بکه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان
نوجە.نیت.خەندان
زاڵمای خه‌لیلزاد ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی سه‌رنه‌که‌وێ له پێدانی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که ببێته هۆی ڕازیبوونی کورد و سونه‌کان ئه‌وا کورده‌کان فشارده‌که‌ن بۆ ده‌سه‌لاتدارێتی و سه‌ربه‌خۆیی.
زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له عیراق له گۆشه‌ی بیروڕا له سایتی نیویۆرک تایمز وتارێکی نووسیوه و ره‌وایه‌تی ده‌دات به داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
له به‌شێکی وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت: “گله‌ییه‌کانی کوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتداریی زیاتر ره‌وایه، کوردستان جیاوازتره له عیراقی عه‌ره‌بی، کوردستان زۆر جێگیرتره، زیاتر گه‌شه‌سه‌ندووتر و زیاتر گیانی به‌یه‌که‌وه‌ژیانی تێدایه، به‌غدا ناتوانێت هاوڵاتییه‌کانی خۆشی بپارێزێت، ته‌نانه‌ت ناتوانێت له داهاتوویه‌کی نزیکیشدا ئه‌مه‌بکات، نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن عیراقی که ژماره‌یه‌کی زۆریش مه‌سیحییان تێدایه روویان له کوردستان کردووه”.
له‌به‌شێکی تری وتاره‌که‌شیدا ده‌نووسێت: “ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی سه‌رنه‌که‌وێ له پێدانی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که ببێته هۆی رازیبوونی کورد و سوننه‌کان ئه‌وا کورده‌کان فشارده‌که‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌ربه‌خۆیی، کورده‌کان له‌م بابه‌ته‌دا جددیین و ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه گه‌شه‌سه‌ندووه‌دا، له کاتێکدا سه‌رجه‌م عیراقییه‌کان به‌رپرسیارن له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه به‌ڵام به‌شێکی زۆری کێشه‌که ده‌که‌وێته لای شیعه‌کانی عیراق، چونکه ئه‌وان سه‌رۆک وه‌زیران دیاریده‌که‌ن، پێویسته پارته شیعه‌کان سه‌رۆک وه‌زیرانێک دیاربکه‌ن که بتوانێت رێگه به پشکداری له ده‌سه‌ڵاتدا بدات و حکومه‌ت بکات به لامه‌رکه‌زی و سوپاش له ئه‌جیندای سیاسی دابماڵێت”.
ده‌شڵێت: “وه‌ک مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی، کوردستان داوای مافی خۆی بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی ده‌کات، به که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌ی که به‌م نوێیانه گرتوویانه‌ته ده‌ست، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی پێشووی تایبه‌ت به بودجه و پاراستنی بازرگانییه هه‌رێمییه‌که‌ی خۆی، پاراستنی کۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی نوێ بۆ به‌رگریکردن له دژی داعش”.
له به‌شی وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێت: “کورده‌کان له‌وه دڵنیانین که‌به‌غدا به مه‌رجه‌کانیان رازیبێت و ئاماده‌کارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیشیان ده‌ستپێکردووه بۆ جیابوونه‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای له په‌رله‌مانه‌که‌یان کردووه که ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ دامه‌زراندنی کۆمسیۆنێکی هه‌ڵبژاردن ودیاریکردنی رۆژێک بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندوم”.
ره‌خنه‌ی توندیش له شیعه‌کان و به‌تایبه‌تی نوری مالیکی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: “له‌و ماوه‌یه‌ی که وه‌ک بالیۆزی ئه‌مریکا له عیراق بووم، به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوری مالیکی کارمکردووه و ده‌زانم سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌و هه‌وڵانه ده‌کات که بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر مالیکی به‌ته‌واوی به‌وه رازبێت که ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه داوای گره‌نتییه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که جێگره‌وه‌که‌ی له بازنه‌یه‌کی بچووکی متمانه‌پێکراوبێت له‌وانه‌شه جه‌خت له‌سه‌ر پۆستێک بکاته‌وه له حکومه‌تی نوێ”.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئه‌مریکاش ده‌نووسێت: “ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌مریکا په‌ره‌بدات به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کوردستان ئه‌مه‌ش به دابینکردنی تیمێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستییه‌کانی کوردستان و هاوبه‌شی ستراتیجی سه‌ربازی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌که له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش”.
ئاماژە بەوەشدەکات: “هه‌رچه‌نده نابێت ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی هه‌ڵپه‌سێرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو پێویسته زۆر به‌جددی بیر له ئه‌لته‌رناتیڤی واقعی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر عیراق به‌ره‌و پارچه‌بوون رۆیشت”.
ده‌شڵێت: “هه‌رچییه‌ک رووبدات به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کوردستان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌گات له‌سه‌ر رێگه”.
زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مریکا بووه له عیراق له ساڵه‌کانی 2005-2007.