نوچە: ئاژانسەکان
رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت دەکاتەوە، زۆربەی وڵاتانی جیهان ئێستاش لە قۆناخی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادان و بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەم وڵاتانە گیرۆدەی ئەم پەتایەن.
سەرۆکی ئەم رێکخراوە لە پرێس کۆنفراسنێکدا دەڵێت، رێگەیەکی دوورودرێژمان لە بەردەم دایە، ئەم پەتایە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەڵمان دەمێنێتەوە.
تەندروستی جیهانی هەروەها داوای لە خەڵکی وڵاتانی جیهان کردووە، لەگەڵ دۆخەکە خۆیان بگونجێنن تا چارەسەرێک بۆ ئەم پەتایە دەدۆزرێتەوە.