نوچە: ئاڕ تی
بە بڕیاری حکومەتی عێراق، هەزاران بەندکراو ئازاد دەکرین.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٣-ی ئەپریل)، بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری ئازادکرانی زیاتر لە ٢٠ هەزار تۆمەتباری بەندکراو درا.
ئەنجومەنی باڵای دەزگای دادوەری عێراق، لە بەیانێکدا دەڵێت: دادگاکانی عێراق خەریکی دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجیکردنی ئەم بڕیارەن.
لە هەماهەنگی لەگەڵ بڕیارەکانی ئەنجومەنی قەیران و بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق، ژمارەی ئەو بەندکراوانە، کە ئازادکران یان ئازاد دەکرێن تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە ٢٠٠٤٠ کەس.