نوچە
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككاره نوێیه‌كان به‌مانای نه‌مانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه‌و ده‌بێت پێشبینی بڵاوبونه‌وه‌ی بكه‌ین له هه‌ركاتێكدا.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێككاره نوێیه‌كان بۆ كارئاسانی هاوڵاتیانه، نه‌ك به مانای نه‌مانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
د. سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی گوتووه “ترسناكی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 ته‌واو نه‌بووه، ده‌بێت پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی بكه‌ین له هه‌ر كاتێكدا”.
وه‌زیری ته‌ندروستی دەشڵێت “پێویسته به‌رده‌وام بین له خۆپارێزیی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه‌كان”.