لایەنێکی شیعە بایکۆتی کۆبوونەوەی کازمی دەکات

0

نوچە: شەفەق نیوز

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق شەوی ڕابردوو، ٢٢-ی ئەپریل، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرانی لایەنە شیعەکان کۆبۆتەوە.

لە بارەی وردەکاری کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بەشداری کۆبوونەوەکە نەبووە.

ئەو کەسانەی، کە لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبوونەوەتە هەر یەک لە نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆکی ڕەوتی فەتح، نصار رەبیعی، سەرۆکی لیژنەی سیاسی فراکسیۆنی سائیروون و عدنان فیحان ئەندامی رەوتی صادیقون بوونە.

لە کۆبوونەوەکەدا لە بارەی پرسەکانی پەیوەست بە کابینەی کازمی و ناکۆکیەکانی لایەنەکان گفتوگۆ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، سەرانی  شیعە داوایان لە کازمی کردووە، کە پلانی چاکسازی لە بەرنامەکانی بگەیێنێتە ئانجام و ژمارەیەک لە کاندیدی وەزارەتەکان بگۆرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com