نوچە
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی راگەیاندراوێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەداتەوە و بە نالۆژیکی و بێ بنەما لەقەڵەمی دەدات.
لە راگەیاندراوێکی فراکسیۆنی پارتیدا، ئاماژە بەوە دراوە، کە فراکسیۆنی یەکگرتوو ”له ڕاگه‌ینراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما“دا، باسی داهاتی نادیار و شارەوەیان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت ”ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین، که سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه و چۆنە، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه چۆن و چییە؟ بۆیه ڕووی قسه‌مان ئاراسته‌ی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرا بکه‌ن“.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگه‌ینراوێک له فراکسیۆن پارتییه‌وه
پێویسته فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌رچاوه نادیاره‌کان ئاشکرا بکات.
له ڕاگه‌ینراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له داهاته نادیار‌و شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات.
ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که، سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه چۆن و چیه، بۆیه ڕووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ڕاستیه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی ڕاستیه‌کان به‌لا ڕێدا ببات.
خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره نالۆژیکیه‌و پێویسته ڕاست بێژ‌و ڕاشکاوبین له‌گه‌ڵیان.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٢٣