نوچە: ئاڕ تی
بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریکی نوێیان دەرکردووە.
بە گوێرەی بڕیارەکە، هاتوچۆی ناو شارەکان بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە ٣١ شاری ئەم وڵاتە قەدەگە دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم بریارە لەمڕۆوە تاکوو ٢٦-ی ئاپریل بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا جەختیش دەکاتەوە، هەر کەسێک، کە پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت بە توندی سزا دەدرێت.
زیاتر لە ٨٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا، لەم وڵاتە تۆمار کراوە و ژمارەی قوربانیان سنووری ٢ هەزار کەست تێپەڕ کردووە.