نوچە: ئاژانسەکان
میدیاكانی عیراق لیستێكی ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بڵاوكرده‌وه و له 22 وه‌زاره‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر 17 وه‌زاره‌ت كراوه، كورد هه‌ر سێ وه‌زاه‌رتی به‌رده‌كه‌وێت.
میدیاكانی عیراق به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه “زۆر زۆر تایبه‌ت”ی لێنوسراوه و ناوی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی تێدایه، كه 22 وه‌زاره‌ته، لایه‌نه‌كان و كازمی له‌سه‌ر كاندیدانی 17 وه‌زاره‌ت رێككه‌وتوون و 5 وه‌زاره‌ت ماون، كه گرنگترینیان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆن.
هه‌ر له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا نوسراوه، هه‌ر حه‌وت لایه‌نه شیعه‌كه له‌سه‌ر دوایین شێوازی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تی هادی عامری، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتوون :
1. دكتۆر حارس محه‌مه‌د حه‌سه‌ن: وه‌زیری ده‌ره‌وه
2. دكتۆر عه‌لا مه‌حمود حسێن: وه‌زیری گواستنه‌وه
3. نزار قه‌حتان حه‌سه‌ن جه‌بر: وه‌زیری كاره‌با
4. عه‌بدولجه‌بار لعێبی: وه‌زیری نه‌وت
5. كازم هیلان سه‌هلانی: وه‌زیری كار
6. ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم: وه‌زیری خوێندنی باڵا
7. جاسم محه‌مه‌د ئه‌سه‌دی: وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
8. حه‌سه‌ن شه‌مسه‌ددین خه‌تیب: وه‌زیری گه‌یاندن
9. هیشام ساڵح داود: وه‌زیری رۆشنبیری
10. جه‌عفه‌ر عه‌للاوی: وه‌زیری ته‌ندروستی
11. محه‌مه‌د شیاع سودانی: وه‌زیری كشتوكاڵ
12. خالید به‌تتال: وه‌زیری پلاندانان
13. ماهیر حه‌مماد: وه‌زیری بازرگانی
14. مزاحم خه‌ییات و فه‌لاح حه‌مود ئه‌حمه‌د: وه‌زیری په‌روه‌رده
15. وه‌زیری بازرگانی: دواخراوه
16. وه‌زیری كۆچ: دواخراوه
17. وه‌زیری لاوان: دواخراوه
18. فوئاد حوسێن: وه‌زیری دارایی
19. خالید شوانی و رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین: وه‌زیری داد
20. رێزان محه‌مه‌د: وه‌زیری شاره‌وانی
21. وه‌زیری ناوخۆ: دواخراوه
22. وه‌زیری به‌رگری: دواخراوه
له كۆتایی به‌ڵگه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه لایه‌نه‌كان بۆ تاوتوێكردنی زیاتری ناوه‌كان، بڕیاریانداوه 48 كاتژمێری دیكه دووباره كۆببنه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان بده‌ن.