نوچە
دوای راگه‌یاندنی چاكبوونه‌وه‌ی توشبووانی كۆرۆنا و نه‌مانی هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون له پارێزگای دهۆك، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه ته‌قه‌ی خۆشی كرا و به‌و هۆیه‌وه 13 هاوڵاتی برینداربوون.
شه‌وی رابردوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك، دوای راگه‌یاندنی نه‌مانی هیچ توشبووێكی كۆرۆنا له پارێزگاكه، ته‌قه‌ی خۆشی كراوه و به‌و هۆیه‌وه 13 كه‌س له شاری دهۆك و قه‌زاكانی زاخۆ و ئاكرێ و سێمێل بریندار بوون.
له پارێزگای دهۆك 15 كه‌س تووشی كۆرۆنا ببوون، سه‌رجه‌میان چاكبوونه‌ته‌وه.