یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیێندرا

0

نوچە

بەپێی بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە هەرێمی كوردستان ررۆژی هەینی 24-4-2020 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لیژنەی بینینی مانگ كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی سازكرد، تێیدا شێح ئیبراهیم بەرزنجی بەڕێوەبەری توێژینەوەی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف بەیاننامەی لیژنەی بینینی مانگی خوێندەوە، كە تیایدا هاتووە: رۆژی چوارشەممە 22-4-2020، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف كۆبوونەوە و بەهۆی ئەوەی بەڵگەی شەرعی و زانستی دەستنەكەوت بە بینینی مانگ بۆیە 23-4، كە رۆژی پێنجشەممەیە تەواوكەری مانگی شەعبانە و رۆژی 24-4-2020 رۆژی هەینی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com