نەتەوەیەکگرتووەکان: کارەساتی مرۆیی بەڕێوەیە

0

نوچە: رۆیتەرز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دەدات و دەشڵێت ”لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دیاردەی کەم خۆراکی و برسیەتی سەریهەڵداوە”.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، دوای بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆریەک لە وڵاتانی جیهان لەگەڵ قەیرانی کەم خۆراکی و قاتوقڕی بەرەوڕوون، کە ئەمە جیهان بەرەو کارەساتی مرۆیی دەبات.

بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی، کە دەستیان بە خۆراک راناگات سنووری ٢٦٥ ملیۆن کەسی تێپەڕ کردووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، شڵەژان و دەرهاویشتەکانی دوای کۆرۆنا و کێشە و قەیرانە ئابورییەکانی پەیوەست بەم بوارە وای کردووە، لەم دۆخەدا لانی کەم ١٠ وڵات لەگەڵ قەیرانی کەم خۆراکی و قاتوقڕی بەەروڕوو ببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com