پەرلەمانتارێک داوای رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چارەسەر بۆ دابینکردنی موچە فەرمانبەرانی هەرێم ڕێککەوتنێکی لۆژیکییە لەگەڵ بەغدا.      

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لەبازاڕەکانی جیهان بۆ ئاستێکی زۆر نزم، ڕەنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کێشەی بۆ درووستببێت، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە ١٠ دۆلار کەمتر لە بازار دەفرۆشێت.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، کاروان گەزنەیی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پلانی حکومەتی بۆ دابینکردنی موچە، ڕایگەیاند: بۆ دابینکردنی موچە پێوستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەزووترین کات لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت، ماوەیەکی زۆر بەسەر دابەشکردنی وادەی موچەدا تێپەڕیوە، ئەمە کارەساتێکی گەورەیە، چونکە خەڵکی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس موچە خۆری حکومەتە و خەڵک چاوی لەسەر حکومەتە، ئەگەر پارە نەدات بە خەڵک خەڵک ماڵوێران دەبێت”.  

گەزنەیی گوتیشی “ئەگەر پارە نەیەتە دەستی موچەخۆران و نەڕواتە بازاڕەوە و ئاڵوگۆری پارە نەکرێت لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەت نەتوانێت موچە دابین بکات بازاڕ دەوەستێت، نەک هەر موچەخۆران دووچاری کێشە دەبن، بەڵکو خاوەن کاسبکارەکانیش دووچاری کێشە و قەیران دەبنەوە”.  

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت “لە هەموو حاڵەتێکدا دەبوایە حکومەتی هەرێم بیری لەوە بکردایەتەوە، کە بتوانێت موچە دابین بکات، تاکە چارەسەرێکیش بۆ دابینکردنی موچە ڕێککەوتنێکی لۆژیکییە لەگەڵ بەغدا بە نوسراوێکی فەرمی و بە ڕادەستکردنی ئەو نەوتەی هەرێم هەیەتی، لەبەرامبەردا وەرگرتنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان”.                                       

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com