نوچە: سکای نیوز
ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆرۆنا لە ئەڵمانیا پەرە دەستێنێ.
ئەنیستیتۆی رۆبێرت کەخ لە ئەڵمانیا، دوایین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی دۆخی کۆرۆنا و ژمارەی قوربانیانی ئەم پەتایە بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی قوربانیان گەیشتۆتە ٤٨٧٩ کەس و زیاتر لە ١٤٥ هەزار حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراوە.
تەنها لە ڕۆژی ڕابردوودا ٢٨١ تووشبوو لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە و بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشتر پەرەی سەندووە، کە ١٩٤ قوربانی بە داوە بووە.
لە دوای وڵاتانی ئەمریکا، ئیسپانیا، ئیتالیا و فەرەنسا، ئەڵمانیا پلەی پێنجەمی جیهانی هەیە.