کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی دەکرێت

0

نەوزاد عەلی: سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی یەکێتی وپارتی بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی نێوانیان و چەندین پرسی گرنگی دیکەیە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە مەبەستی تاووتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كۆببنەوە، بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا كۆبوونەوەكە دواخراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاڵاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند: بڕیار بوو ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٢-٤-٢٠٢٠) کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەنجامبدرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە، بە گوتەی بەرپرسانی پارتی هۆکاری دواخستنەکەی (تەکنیکی) بووە، دواخراوە بۆ سبەی”.  

سەبارەت بە ناوڕۆکی کۆبوونەوەکەشیان، مستەفا چاڵاوی، دەڵێت “لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، لەوانە گرژییەکانی زینی وەرتێ، بودجە و موچەی هەرێم، کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی”.          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com