نوچە
سەرۆکی ئەمریکا به هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی فەرمانیکردووە، کە هه‌ر به‌له‌مێكی سه‌ربازیی ئێران كێشه‌یان بۆ دروستبكات، لێیبده‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه (٢١-٤-٢٠٢٠) سوپای پاسدارانی ئێران، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هێزه ده‌ریاییه‌كانیان له كه‌نداو بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌شتییه‌كه‌یان له كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكییه‌وه نزیكه و چاودێری كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه ده‌كه‌ن.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، “فه‌رمانمكردووه به هێزی ده‌ریایی، هه‌ر به‌له‌مێكی سه‌ربازیی ئێران له ناوچه ده‌ریاییه‌كاندا بێزاریان بكه‌ن و كێشه‌یان بۆ دروستبكه‌ن، ده‌سته‌بجێ له‌ناویان ببه‌ن”.
ترەمپ دەشڵێت، ١١ كه‌شتیی جه‌نگی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌نداو، چه‌ند جارێك له هێزه ده‌ریاییه‌كانمان نزیكبونه‌ته‌وه.