نوچە: ئاژانسەکان
لە ئەمریکا ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوو گەیشتە دوو هەزار و 804 کەس و بەمەش لەم وڵاتە مردن 45 هەزار کەسی تێپەڕاند.
تاکو ئێستا لە ئەمریکا 819 هەزار و 164 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و 82 هەزار و 973 کەس چاکبوونەتەوە. زۆربەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، یان پێی مردوون، لە ویلایەتی نیویۆرکن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەمریکا، تا ئێستا 45 هەزار و 340 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. کە دوو هەزار و 804 کەسیان لە 24 کاتژمێری رابردوو دا مردوون.
لەسەر ئاستی جیهانیش تا ئێستا زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 690 هەزار و 672 کەس چاکبوونەتەوە و 177 هەزار و 641 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.