سنوری وشكانی‌و ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد په‌كی كه‌وتوه
نوچە.نیت. knn
نزیكه‌ی 2 هه‌فته‌یه هیچ سنورێكی وشكانی له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌ماوه‌و ڕێگای مه‌نده‌لیش به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست بوه, تائێستاش كێشه‌ی ڕاگرتنی گه‌شتی فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كان بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه, به‌شێك له بازرگان و ڕێكخراوه‌كانی بواری هاورده‌و هه‌نارده ده‌ڵێن، نه‌مانی ڕێگای وشكانی و ئاسمانی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوریی هه‌رێم جێدێلێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانه‌وه كه له 11 ساڵی ڕابردودا نێوان هه‌رێم و به‌غداد چه‌ندین هه‌ڵكشان و داكشانی به‌خۆیه‌وه بینیووه, به‌ڵام له‌ڕوی ئابوری و بازرگانیه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وام له دۆخێكی گه‌رم و گوڕدابون, ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆری پێداویستیه‌كانی كه‌ره‌سته‌كانی نه‌وت و بابه‌تی ساردكه‌ره‌وه‌و به‌شێك له خوارده‌مه‌نیه‌كان له‌ڕێگای به‌غداوه داخڵی هه‌رێم ده‌بون.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕۆژانه ده‌یان ئوتومبێلی بارهه‌ڵگر كه‌ل و په‌ل و پێداویستیان ده‌گواسته‌وه بۆ شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق, ماوه‌ی 2هه‌فته‌یه به‌هۆی توندوتیژیه‌كانه‌وه هیچ سنورێكی وشكانی له نێوان هه‌رێم و به‌غداد بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌ماوه.
دوای نه‌مانی ڕێگه‌ی وشكانی له نێوان هه‌رێم و به‌غداد, ڕۆژی 10 ئه‌م مانگه ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراقی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌ركردو تا ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه, به‌شێك له بازرگانان و ڕێكخراوه‌كانی بواری هاورده‌و هه‌نارده ده‌ڵێن نه‌مانی سنوری وشكانی و ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری هه‌رێم جێده‌هێڵێت.
له‌كۆی زیاتر له هه‌زارو 50 كیلۆمه‌تر سنوری وشكانی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا هه‌بوو, له ئێستادا به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی به‌شێكی زۆری پارێزگا سونه‌نشینه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كه‌متر له 15 كیلۆمه‌تر سنوری وشكانی له‌ناوچه‌ی مه‌نده‌لی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد ماوه, ئه‌وه‌ش بۆته هۆی وه‌ستانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و به‌وهۆیه‌شه‌وه داهاتی خاڵه‌سنوریه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه.