لایەنە سیاسییەکان داواکانیان پۆلێن بەندی دەکەن

0

نوچە-العربی الجدید

پێگەی العربی الجدید، بە ئاماژەدان بە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق، نووسیویەتی ”مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا زنجیرە گفتوگۆیەکی چارەنووسسازی لە بەردەمە، تاکوو بەم ڕێگەوە بتوانێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە ئەندامانی کابینەکەی بگاتە ڕێککەوتن”.

بە  پێی زانیارییەکانی ئەم پێگەیە، کازمی لەگەڵ سێ مەرج یان داواکاری سەرەکی بەرەوڕوویە، یەکەم پێداگری هەندێ لایەن لە سەر جێبەجێکردنی بڕیاری پەسەندکراوی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق، کە زۆرتر مەرجی لایەنە شیعەکانە.

دووەم، مەرجی سوننەکانی عێراق، لە پەیوەندی لەگەڵ پرۆسەی ئاوەدانکردەوەی شارەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق و هەروەها پشكی ئەوان لە دەسەڵات لە سەر بنەمای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٨.

سێهەم، ویستی لایەنە کوردییەکان، کە بریتییە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی و هەروەها پشكی ئەوان لە بودجەی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com