نەوزاد عەلی: سلێمانی
بەڕیوبەری ناحیەی بازیان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا کەرەنتینەی سەر ناحیەی بازیان هەڵگیراوە و هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە.
ڕۆژی ٨-٤-٢٠٢٠ بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە ناحیەی بازیانی سەر بەپارێزگای سلێمانی بڕیار درا ناحیەکە بۆماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتینە بکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی بازیان، سەبارەت بە دۆخی کەرەنتینەکردنی ناحیەکەیان، ڕایاگەیاند: لە ئێستادا کەرەنتینەی سەر ناحیەی بازیان هەڵگیراوە و ئێستا هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە، ئەو ڕێکارانەی، کە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان، کردنەوەی دووکانەکان و بازارەکان لە قایمقامیەتی سلێمانی جێبەجێ کراوە، لای ئێمەش هەموو ئەو ڕێکارانە جێبەجێ کراون”.
بەڕێوبەری ناحیەی بازیان ئاماژە بەوەدەکات، لە ماوەی کەرەنتینەی ناحیەکەدا، نزیکەی ٤٥ بۆ ٥٠ پشکینی کۆرۆنا بۆ ئەوە کەسانە کراوەکە، کە گومانلێکراو بوون و بەرکەوتەی سێ توشبووەکانی بازیان بوون. دەشڵێت “ئەنجامی هەموو پشکنینەکان هاتووەتەوە و هەموویان پاک بووە، ئەو سێ توشبووەی، کە لە بازیان تۆمارکران، ئێستا چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان”.