نوچە: بغداد الیوم
عەقیل رەدینی، ئەندامی باڵای فراکسیۆنی نەسەر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات دەڵێت پێکهێنانی کابیەیەکی سەربەخۆ لە داهاتووی عێراق چاوەڕوان ناکرێت.
بە گوتەی الردینی، دانوستانەکان لە نێوان لایەنە سیاسیەکان سەبارەت بە پێکهێنانی پێکهاتەی حکومەت و دانانی وەزیرەکان بەرەدوامە و بەم پێسە بە دووری دەزانن کە کابینەیەکی سەربەخۆ پێکبهنرێت.
بە ئاماژەدان بەوەی، کە حکومەتی نوێ و پێکهێنانی لە دەسەڵاتی فراکسیۆنەکان و لایەنە سیاسییەکانی عێراقە، ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی نەسر جەختیش دەکاتەوە، کە گفتوگۆکان سەبارەت بە دابەشكردنی وەزارەتەکان بەرەوامە و لە هەفتەی داهاتوو دا لایەنەکان کاندیداکانی خۆیان بە کازمی دەناسێنن.