نوچە: العربی
بەدر زیادی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیروون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گفتوگۆکان سەبارەت بە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە.
بە گوتەی زیادی، لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی چارەنووسساز لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
ئەم ئەندامی هاوپەیمانی سائیروونە دەشڵێت، لە ڕۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان لە بارەی پێکهاتەی حکومەت ئەنجام دەدرێت و دەنگدان لەم بارەوە دەکەوێتە هەفتەی یەکەمی مانگی ڕەمەزان.
زیادی هەروەها دەڵێت، تاکوو ئێستا ڕوانگەی لایەنەکان سەبارەت بە ئەندامانی کابینەی نوێ ناڕوونە و هەروەها ڕوون نییە، کە ئایا کابینەکە تەکنۆکرات دەبێت یان لە کەسانی سیاسی و حزبی پێکدێت.
زیادی جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی تاکوو ئێستا لە میدیاکان باسی لە سەر دەکرێت بە دوورە لە ڕاستی.