سعودیە لەبارەی مزگەوتەکانەوە دوا بڕیاری دا

0

نوچە: ئاژانسەکان

بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی هەردوو مزگەوتی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە، دوا بڕیار لەبارەی نوێژی تەراویح، دەدات و دەڵێت ”بەردەوام بن رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و داخستنی ئەو دوو مزگەوتە”.

شێخ عەبدولڕەحمان سودەیس، بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی هەردوو مزگەوتی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بڕیاریان داوە بەردەوام بن رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و داخستنی ئەو دوو مزگەوتە.

شێخ عەبدولڕەحمان سودەیس هەروەها رایگەیاندووە، لە مانگی رەمەزان مسوڵمانان ناتوانن لەو دوو مزگەوتە نوێژی تەراویح و عیبادەت ئەنجام بدەن، تەنیا فەرمانبەر و کرێکارانی تایبەت بە مزگەوتی پێغەمبەر و کەعبە، نوێژی تەراویح لەناو ئەو دوو مزگەوتە، دەکەن.

بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی هەردوو مزگەوتی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر گوتوویەتی، بۆ پاراستنی خەڵکی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەهیچ شێوەیەک کەس ناتوانێ لەو مزگەوتانە بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com