عێراق کڕینی کارەبای ئێرانی بە رێژەی 75% کەم دەکاتەوە

0

نوچە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، کڕینی کارەبای ئێرانی بە رێژەی 75% کەم دەکاتەوە و دەشڵێت ”هەموو پارێزگاکان کارەبای بەردەوامیان هەیە”.

ئەمڕۆ (سێشەممە 21-4-2020)، رۆژنامەی سەباح-ی عێراق، لە زاری ئەحمەد ئەلعەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێستا عێراق بڕی 13 هەزار و 400 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

ئەحمەد ئەلعەبادی هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا جگە لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین، کە شەو و رۆژ 20 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت، هەموو پارێزگاکانی دیکە کارەبای بەردەوامیان هەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاماژەکردن بەوەی ئێستا بەکارهێنانی کارەبا کەم بووەتەوە، یەکەی زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا کراونەتەوە و پلەی گەرمیش مامناوەندە، بۆیە وڵاتەکەی کڕینی کارەبای ئێرانی لە هەزار و 200 مێگاواتەوە بۆ 350 مێگاوات کەم کردووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com