نۆ توشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە

0

نوچە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی نۆ توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر، کە تێیدا هاتووە “هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین، کە (۹) نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکیان بۆ کرایەوە، کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە”.

دەقی راگەیاندراوەکە:

راگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۹) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۳٤) کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲٠ی نیسانی ۲٠۲٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com