شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبووەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٠-٤-٢٠٢٠) شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و بڕیاریشە دواتر لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی هەرێمی کوردستان کاتژمێر ١١-ی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەتەوە و کاتژمێر ١-ی دوای نیوەڕو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە. هەروەها بڕیاریشە کاتژمێر ٤-یش لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی کۆببنەوە.

لەوانەیە دوای ئەو سێ کۆبوونەوەیە شاندەکەی هەرێمی کوردستان، کە لە ژمارەیەک وەزیر پێکدێت، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کۆببنەوە چوونکە بڕیارە سبەی کارنامەی کابینەکەی رابگەیێنێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، گرنگترین کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندەکە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت و شایستە داراییەکان و بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com