نوچە
گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی پێشنیازەكانی گۆڕینی سیستمی پێدانی موچەی فەرمانبەران تاوتوێ دەكات، یەکێک لە پێشنیازەکانیش پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانە بە رێژەی %25.
عەلا فەهد، گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: لیژنەی دارایی لەگەڵ شارەزایانی وەزارەتی دارایی ژمارەیەك پێشنیاز و چارەسەر لەبارەی گۆڕینی سیستمی موچە تاوتوێ دەكات، لەو پێشنیازانەی بە فەرمی خراونەتەڕوو كەمكردنەوەی موچەی هەموو فەرمانبەرانە بەرێژەی 25%، پەنابردنە بەر پاشكەوتی ناچاری، كەمكردنەوەی دەرماڵە ناجێگیرەکان لە چوارچێوەی موچە، ئەوانە هەموو بژارەن تاوتوێكراون و حكومەت كار لەسەر هەڵبژاردنی باشترینیان دەكات”.
عەلا فەهد هەروەها گوتوویەتی: “ئەو پرسە بۆ حكومەتی نوێ جێهێڵدراوە، چونكە رەشنووسی یاسای بودجە پێشكەش دەكات و پێشنیاز و چارەسەرەكانی گۆڕینی واقیعی بودجە لەخۆدەگرێت، كە پێش قەیرانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخەكانی نەوت نزیكەی 40 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەبوو، سەرەڕای ئەوەی دەبێ قیستی ئەو قەرزانەشی لێبدرێتەوە كە لەسەر عێراقن”.