ترەمپ: ئامادەین هاوکاری ئێران بکەین

0

نوچە

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئامادەن ئامێری هەناسەدانی دەستکرد وەک هاوکاری بدەنە ئێران، بەڵام ئێران هەر چەشنە هاوکارییەکی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٠-٤-٢٠٢٠) ئامادەیی نیشاندا هاوکاری ئێران بکەن ئەگەر بیانەوێت. ترەمپ گوتیشی ”هەزاران ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان لەبەردەستە ئەگەر ئێران بییەوێت ئامادەن بۆیان بنێرن”.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، ئەو ئامارانەی ئێران لەسەر کۆرۆنا بڵاویدەکاتەوە راست نین و ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە و وڵاتەکە بە قورسی کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەتای کۆرۆنا.

پێشتر ئێران یارمەتی ئەمریکای لەسەر پەتاکە رەتکردووەتەوە، تەنیا داوایکردووە ئەمریکا رێگەبدات وڵاتانی دی هاوکاریان بۆ بنێرێت.

دوێنێ رۆژی یەکشەممە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند “لە چەند مانگی داهاتوو ئێران ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەناردە دەکات”.

زەریف لە تویتەکەیدا بە بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێت، تەنیا دەمانەوێت دەست لە کاروباری وڵاتانی دیکە وەرنەدەن، بە تایبەتی ئێران. هەروەها دەڵێت: “ئامۆژگاری لە هیچ سیاسەتوانێکی ئەمریکی وەرناگرین”.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، زیاتر لە 82 هەزار تووشبووی کۆرۆنای هەیە، زیاتر لە 4600 کەس بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان ئامرەکان زۆر لەوە زیاترن بەتایبەت ئاماری گیانلەدەستدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com